The Journal of Mesopotamian Studies
Yazarlar: Nadia JABBAR
Konular:Antropoloji
Anahtar Kelimeler:کولتوور، سەدونە ی ب ەە ەسیمب پرسەی ژنان,سرووت
Özet: پوختە ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات بەسەر دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیدا بپرژێت کە ئەویش پرسەی ژنانە. لە ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە:وەسفکردن و لێکدانەوەی دابونەریتەکانی پەیوەست بە پرسەی ژنان؛ هەروەها دەرخستنی کاریگەریی گۆڕانی (کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتووری) لەسەر دەرکەوتنی شێوازی نوێ و نەریتی نوێی پەیوەست بە پرسەی ژنانەوە. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی ئیتنۆگرافی و بەراوردکاری بەکار هاتووە. نموونەی مەبەستدار بەکار هاتووە؛ یەکەی نمونەکە لە(٢٠)تاکی شاری هەولێر وەرگیراوە، ئامرازی بەکارهاتوو لەم توێژینەوەیە بریتییە لە(چاوپێکەوتن و تێبینی). ئەم توێژینەوەیە بەچەند ئەنجامێک گەیشتووە: شێوازی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسە؛ لەنێوان ڕابردوو و هەنووکەدا، گۆڕانێکیی زۆری بەسەردا هاتووە؛ بەوپێیەی ئێستا تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە و خەڵکی زووتر ئاگادار دەکرێنەوە، هەروەها شارەزابوونی خەڵکی بۆ ئایین و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکی بەرامبەر بە شیوەنگێڕان لە پرسەدا؛ لەهەمانکاتدا شێوازی جل و بەرگ گۆڕانێکی زۆری بەخۆوە بینیوە. هەروەها لەڕابردوودا ئەم ڕێوڕەسمە تەنها لەماڵی خاوەن مردووەکە بەڕێوە دەچوو، بەڵام ئێستا لە ژێر چادر و هۆڵی تایبەتیشدا ئەنجامدەدرێت. هەروەها وەزیفە کۆمەڵایەییەکانی پرسە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، لەڕابروودا پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە ئاستێکی بەرزتردا بوو؛ خەڵکی دەچوە پرسە بەئەرکێکی کۆمەڵایەتیی و ئایینی دادەنا؛ بەڵام ئێستا خەڵکی لەبەر عەیبە و گلەیی لێکردن دەچن. ئینجا بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی تاکەکان لە شاری هەولێر، ئیتر چۆنیەتی و مەبەستی پشت پرسە دانانیش، گۆڕانیان بەسەرداهاتووە. ئەو گۆرانانەش لە ئاماژەکانی پرسە و وەزیفەکانیدا زۆر بەزەقی دەرەکەوێت. وەک وەزیفەی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتیی، وابەستەی کۆمەڵایەتیی، هەروەها زوو شکاندنی پرسە، پۆشینی