The Journal of Mesopotamian Studies
Yazarlar: Zana Taifour Abdulsamed, Jamal Fathullah Teyib
Konular:Dil Bilim
Anahtar Kelimeler:Süleyman Paşa,Bağdat,Vali
Özet: aren سهردهمی فهرمانڕهوایهتی مهمالیكهكان (١٧٤٩-١٨٣١) يەكێكە له سهردهمه گرنگهكانی مێژووی نوێی عێراق، كە بۆماوەى نزيكەى سەدەيەك حوكمڕانى عێراقيان كرد، لێرەدا باس لە گرنگترين والى دەكەين ئەويش سولەيمان پاشاى گەورەيە كە لە نێوان ساڵانى (١٧٨٠-١٨٠٢) حوكمرانى ئەيالەتى بەغداى كرد، سەردەمى ئەم پاشايە پڕبوو لە كێشەى سياسى و ململانێى نێوان هۆزە عەرەبەكانى خواروو ناوەراستى عێراق. ئەم واليە هەموو هێزێكى خۆى بەكارهێنا بۆ سەركوت كردن و لەناوبردنى ئەو كەسانەى كە لێى هەڵدەگەرانەوە، لەهەمان كاتدا هەوڵيدەدا دەسەڵاتى ناوەندى لە سەرتاسەرى عێراق بچەسپێنێ، لەلايەكى ديكەوە سولەيمان پاشا هەوڵيدەدا ويلايەتەكانى ترى (موسڵ و بەسراو شارەزور)يش بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆيەوە، ئەم والييە توانيبوى ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكانى ترى عێراق بێنێتە دى لە باشور بۆ ناوەراستى عێراق، هەروەها له بواری دهوڵهتداری زۆر لیهاتوو بوو، چونكە خۆى بهدوا داچوونی بۆ ئەو ڕوداوانهی بەغدا دهكردو ئاگادارى بارودۆخى هاوڵاتيان بوو، بۆيە سەردەمى مەماليكەكان بە سەردەمى زێرێنى عێراق ناسراوە. سولەيمان پاشا توانى عێراق لە ڕووى كارگێرى و سياسيەوە بەهێز بكات، رێگە لە بڵاو بوونەوەى بيرى وەهابيەكان بگرێت كە لەو سەردەمەدا هەوڵيان دەدا لەناوچەكان عێراق بڵاو ببنەوە، بۆيە ڕوبەڕوويان بۆوە و دژايەتى تەواوى كردن، بەڵام بە تەواوى نەيتوانى دەريان پەڕێنێ. بۆ هەمان مەبەست ويستى دەسەڵاتى خۆى بە تەواوەتى بەسەر ميرنشينى بابان بچەسپێنێ، كە لەلايەن بابانەكانەوە بە بەردەوامى ڕەت دەكرايەوە، دواجار سولەيمان لە ساڵى ١٨٠٢ كۆچى دواى كرد.